ڕوونکردنەوەیەکی پێویست

ئەم تەختەکلیلانەی لەم وێبگەیەدا دانراون بۆ داگرتن، هاوکات ئەو نەخشە و شێوازانەش هەمووی شیاوی گۆڕین و پێشخستنن بە گوێرەی نوێکارییەکان و پێویستی زمانی کورد. گەشەکردن و زۆربوونی سیستەمی کارپێکردنی کۆمپیوتەر بەردەوامە، گونجان و گەشەپێدانی ئەم تەختەکلیلەش تەریب لەگەڵیاندا گۆڕین و گونجاندی بەسەردا دێت.

لە زانکۆکانی کوردستان، توێژینەوە لەسەر زمانی کوردی، لەسەر دانان و شوێنی پیت و هێماکان لە تەختەکلیلدا بەردەوامی هەیە، فەرمانگەی ئایتیش بەخۆشحاڵیەوە گوێ لە ئاکامی هەموو شیکردنەوەکان دەگرێت و زانستیانە لەگەڵ خوێندکاران و مامۆستا پسپۆڕەکاندا گفتوگۆ دەکات و بڕیار لەسەر دەستکاری کردن یان چەسپاندنی وەشانی نوێ دەکات.

هەموو (وەشانێک version) لەم وێبگەیەدا ئەرشیف دەکرێت و تەواوی سیفات و ڕوونکردنەوەکانی پاشەکەوت دەکرێن. هیوادارین هەموو کەسێکی پسپۆڕ، هەموو کەسێک کە لەم گۆشەیەدا دڵسۆزانە کاری کردوە، کارەکان و بۆچوونەکانی خۆیمان پێشکەش بکات، بە دڵنیاییەوە هەموو داخوازی و لێکۆڵینەوەیەک لەبەرچاو دەگیرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.

یەکێک لە کارەکانی تر بۆ بەردەوامی ئەم پرۆژەیە، تەرخانکردنی تیمێکی چالاکە، لەگەڵیدا پرۆژەی توێژینەوە و چاکسازی تەختەکلیل ساڵانە ئامادە دەکرێت و لە بەشی کۆمپیوتەر لە زانکۆکانی کوردستاندا دەخرێتە بەرباس و توێژینەوە.

پێمان وایە کە پرسی تەختەکلیل و یەکگرتووی هەموو بەکارهێنەر و پسپۆڕانی دەگرێتەوە، بەکارهێنەر بەوەی کە پێمان ڕادەگەیەنێت شارەزایی و کارکردنی چۆن بووە و چی ماوە بکرێت تا خواستەکانی بەرجەستە بن، پسپۆڕەکانیش تاوتوێی نوێکارییەکان و هەڵسەنگاندنی بە پێڕاگەیاندنەوەکانی بەکارهێنەری کورد، بە بڕیاری گۆڕین و گەشە پێکردنی بەشدارن.

هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری