تەختەکلیلی پێشنیارکراو بۆ گووگڵ و ئامێری گەڕان

تەختەکلیلی کوردی لەسەر گووگڵ، بەدیاریکراوی لە گەڕان و وەرگێڕاندا، شێوەکەی وەکوو لە خوارەوە پێناسەکراوە، دروست دەکرێت:

پاش گفتوگۆ و لێکدانەوەی تایبەتمەندییەکانی زمانی کوردی، بڕیار درا کە:

١. هەردوو شێوەی تەختەکلیل لەسەر بنچینەی تەختەکلیلە ئینگلیزی و عەرەبییەکە ئامادە بکرێت.
٢. هەموو پیتە عەرەبییەکان لە تەختەکلیل لادەبرێن، چونکە تەختەکلیلەکە بۆ زمانی کوردییە و پێویست ناکات لەگەڵ زمانەکانی تردا کە تێکەڵ بکرێت.
٣. تەختەکلیلەکان لەسەر هەڵسەنگاندن و ڕێکخستنی پیتە کوردییەکان دروست کراون، بە شێوەیەک بەکارچوونی ئاسان بێت، بۆی هەیە لە داهاتوودا و بەپێی هەڵسەنگاندنی زمانەوانی گۆڕینی بەسەردا بێت.
٤. «بزوێنی ە»، «کافی کوردی»، «ڵا» و «دوو واو» و هەموو پیتەکانی تر، کۆدەکانیان لەسەر ئەو شێوازەیە کە لە گشتاندنی ساڵی ٢٠١٣ دا بڕیاری لەسەر دراوە.
٥. هیچ گۆڕین و کۆدێکی نوێ یان پیتێکی دی بەدەر لە پیتە کوردییەکان و بەبێ کۆدەنگی زۆر ناکرێن.
٦. لە شێوازە ئینگلیزییەکە، جێی پیتی «ح» بە «ێ» گۆڕدراوە، لەبەر ئەوەی کە زۆرتر لە نووسینی کوردی بەکار دێت. پیتی «ح» خراوەتە ژێر «ه» بە داگرتنی شیفت.
٧. لە شێوازە عەرەبییەکە هەموو پیتە کوردییەکان لە لایئاوتی سەرەکی دانراون، بۆ هیچ پیتێک پێویست ناکات شیفت دابگیرێت.

لەسەر شێوازی تەختەکلیلی ئینگلیزی

Search keyboard

کلیلەکان لەگەڵ داگرتنی بەرزکەرەوە (Shift)



لەسەر شێوازی تەختەکلیلی عەرەبی



کلیلەکان لەگەڵ داگرتنی بەرزکەرەوە (Shift)



پیتەکان
پیت یونیکۆد
ئ U+0626
ا U+0627
ب U+0628
پ U+067E
ت U+062A
ج U+062C
چ U+0686
ح U+062D
خ U+062E
د U+062F
ر U+0631
ڕ U+0695
ز U+0632
ژ U+0698
س U+0633
ش U+0634
ع U+0639
غ U+063A
ف U+0641
ڤ U+06A4
ق U+0642
ک U+06A9
گ U+06AF
ل U+0644
ڵ U+06B5
م U+0645
ن U+0646
و U+0648
ۆ U+06C6
ھ U+0647
ە U+06D5
ی U+06CC
ێ U+06CE
ژمارەکان
٠ U+0660 ٥ U+0665
١ U+0661 ٦ U+0666
٢ U+0662 ٧ U+0667
٣ U+0663 ٨ U+0668
٤ U+0664 ٩ U+0669
هێماکان
! U+0021 @ U+0040 # U+0023 $ U+0024 % U+0025 % U+005E
+ U+002B _ U+005F ( U+0028 ) U+0029 * U+002A & U+0026
U+0027 # U+0023 { U+007D } U+007B ] U+005B [ U+005D
, U+060C = U+003D ؟ U+061F | U+007C ~ U+007E : U+003A
\ U+005C _ U+005F ` U+0060 © U+00A9 ¨ U+00A8 § U+00A7
´ U+00B4 » U+00BB · U+00B7 ° U+00B0 ® U+00AE « U+00AB
, U+002C
هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری